هاوشێوەکەی محەمەد سەلاح نهێنییەکی گرنگ لەسەر سەلاح ئاشکرا دەکات

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ئەندازیار (ئەحمەد بەها) کە بە هاوشێوەی محەمەد سەلاح ناوی دەرکردوە و لەسەر ئاستی جیهانیش ناسراوە، نهێنییەکی گرنگی محەمەد سەلاحی ئاشکرا کرد.

هاوشێوەکەی سەلاح لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی (نەهاڕ) ئاشکرای کرد کە ئەو لەبری (سەلاح)ی لە میسر بەشداری لە چەند ڕیکلامێکی گرنگ لەگەڵ چەند کۆمپانییەکی گەورە کردوە، بێ ئەوەی هیچ گومانێک لای بینەران دروست بێت، هاوشێوەکەی سەلاح دەڵێت ئەو کارانە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەلاح کراوە لەبەر ئەوەی ئەو لە ئینگلتەڕا زۆر سەرقاڵە و دوایین ڕیکلامەکانیش بۆ کۆمپانیای ڤۆدافۆنی پەیوەندییەکان بووە لەگەڵ کۆمپانیای پیپسی.

ئاشکرایە کە ئەحمەد بەها، لەسەر ئاستی جیهان وەک نزیکترین هاوشێوەی سەلاح ناوی دەرکردوە و لەگەڵ سەلاحیش پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێزی هەیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close