بارسێلۆنا دەستبەرداری لویس سوارێز دەبێت

 

وا دیارە کاروانی (لویس سوارێز) هێرشبەری ئۆرۆگواییانی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە وێستگەی کۆتایی نزیک بووەتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستی سوارێز لە هاوینی 2021 دەستبەرداری یاریزانەکە بێت و گرێبەستەکەی بۆ تازە نەکاتەوە و یاریزانەکە ئازاد بکات بۆ ئەوەی بەدوای یانەیەکی دیکە بگەڕێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە سوارێز کە پەیوەندی هاوڕێیەتی بەهێزی لەگەڵ مێسی هەیە، تەمەنی گەورە بووە و ئاستی توانای جەستەیی دابەزیوە

جێی ئاماژە پێکردنە بارسێلۆنا بۆ میرکاتۆی داهاتوو هەر یەکە لە مباپێ و ڕلشفۆرد و لاوتارۆ مارتینێز و هاری کەینی کردوتە ئامانج بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یەکیان واژۆ بکات و وەک شوێنگرەوەی سوارێز دیاری بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close