هانده‌رانی رۆما بۆ یاریزانێكی تورك: تكایه‌ به‌ درێسی یانه‌كه‌مان شانازیی به‌ كوشتنی منداڵانی كورد مه‌كه‌

وێنه‌ی جه‌نگیز ئوندێر له‌ تویته‌ر هه‌را ده‌نێته‌وه‌

هانده‌رانی رۆما له‌سه‌ر تویتێكی ره‌خنه‌ی توند له‌ جه‌نگیز ئۆندێری یاریزانی توركی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌گرن، پێیانوایه‌ نابێت درێسی یانه‌كه‌یان تێكه‌ڵی سیاسه‌ت بكرێت.

دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگیز ئوندێر دوو رۆژ دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان وێنه‌یه‌كی خۆی به‌ درێسی رۆما بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا سڵاوێكی سه‌ربازی كردووه‌ و ئاڵای توركیاشی له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ تویت كردووه‌، هانده‌رانی رۆما ئه‌م تویته‌ی جه‌نگیز شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.

به‌ هه‌زاران هانده‌ری رۆما وه‌ڵامی تویته‌كه‌ی جه‌نگیز ئوندێریان داوه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌ هانده‌ره‌ كورده‌كان هانده‌ره‌ ئیتاڵییه‌كانی رۆماش ره‌خنه‌یان له‌ جه‌نگیز گرتووه‌، هانده‌رێك بۆ جه‌نگیزی نووسیوه‌ ‘تكایه‌ به‌ درێسی یانه‌كه‌مان شانازیی به‌ كوشتنی مندڵانی كورد مه‌كه‌، به‌لایه‌نی كه‌م درێسی یانه‌كه‌مان دابكه‌نه‌، ئینجا ئه‌م جۆره‌ تویتانه‌ بكه‌’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close