به‌هۆی پشتگیری‌یان له سوپای توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی توركیا سزا ده‌درێت
یوێفا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كات
به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌ت و وه‌رزش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كات و له‌وانه‌یه سزای بدات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له دوایین خوله‌كه‌كانی یاریی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیا دوای ئه‌وه‌ی توركیا گۆڵی بردنه‌وه‌ی كرد، یاریزانانی توركیا سڵاوی سه‌ربازیان به كۆمه‌ڵ كرد وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ پالپشتییان بۆ سوپای توركیا له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، كه له‌وه‌ته‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌وه توركیا ده‌ستی به ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كردووه.
له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2020 گه‌رچی توركیا به گۆڵێكی جه‌نگ تۆسون له ئه‌ڵبانیای برده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌ت و وه‌رزش پێشبینی ده‌كرت یوێفا سزای توركیا بدات.
پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به بڕێك پاره یان بۆ چه‌ند یارییه‌ك سزا بدرێت.