سپۆرتینگ لیسبۆن یاریگاکەی بەناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

وەکو رێزێک بۆ مێژووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ

یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی بەنیازە یاریگاکەی بەناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پێشووی یانەکەی بکات، کە یاریگاکە ئێستا بەناوی خۆسێ ئالڤالادێیە.

فرێدریکۆ ڤارانداسی سەرۆکی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنی پۆرتوگاڵی لە لێدوانێکی رایگەیاند ‘بیرمان لەوە کردووەتەوە یاریگای یانەکەمان بەناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەین، چونکە ئێمە شانازیی بە کریستیانۆوە دەکەین، رۆناڵدۆ یەکێکە لە سیمبوڵەکانی یانەکەمان بۆیە پێمان ئاساییە ناوی بە یاریگای یانەکەمانەوە ببەسترێتەوە’.

بەگوێرەی سەرچاوەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا و پۆرتوگاڵ، لەوانەیە یاریگای خۆسێ ئالڤالادی بەناوی (CR7 ئارینا) یان (کریستیانۆ رۆناڵدۆ ستادیۆم) یانیش (خۆسێ ئالڤالادێ CR7) بکرێت، کە تاکو ئێستا ئەم سێ ناوە بۆ یاریگاکە پێشنیارکراون.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵانی 2002 تاکو 2003 لە ریزەکانی سپۆرتینگ لیسبۆن یاریی کردووە و گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵە بە تۆمارکردنی 94 گۆڵ، یاریگای خۆسێ ئالاڤالادێش ساڵی 2003 دروستکراوە و توانای لەخۆگرتنی 50 هەزار هاندەری هەیە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close