بارسێلۆنا بۆ شوێنگرەوەی سوارێز چوار هێرشبەری نایابی کردووەتە ئامانج

بەهۆی گەورەیی تەمەنی (لویس سوارێز) و دابەزینی توانای جەستەیی یاریزانەکە یانەی بارسێلۆنا سەرقاڵی دۆرزینەوەی شوێنگرەوەی یاریزانە ئۆڕۆگواییەکەیە و بۆ ئەم مەبەستەش یانە کەتەلۆنییەکە 4 ئەستێرەی زۆر نایاب و گرانبەهای دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە بارسێلۆنا چوار ئەستێرەی گەورەی دیاری کردوە بۆ ئەوەی بژاردن لە نێوانیان بکات و یەکیان ڕازی بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە (کیلیان مباپێ) کە گەورەترین ئامانجی ڕیال مەدریدە، کراوەتە ئامانجی بارسێلۆناش و هەوڵ بۆ ڕازیکردنی دەدرێت، جگە لەویش هاری کەین هێرشبەری تۆتنهام ئامانجێکی بارسێلۆنا دەبێت هەروەها یاریزان (لاوتارۆ مارتینێز)ی هێرشبەری ئارجەنتینی یانەی ئینتەر میلان بە پشتگیری مێسی سێیەمین ئامانجی بارسێلۆنایە و ئینجا (ماڕکۆس راشفۆرد) هێرشبەری مانچێستەر یۆنایتد چوارەمین ئامانجی یانە کەتەلۆنییەکە دەبێت بۆ ئەوەی شوێنی سوارێز پڕبکاتەوە.

جێی ئاماژەیە، سوارێز وێرای گەورەیی تەمەنی و دابەزینی ئاستی جەستەیی بەڵام لە یارییە گرنگەکان دەردەکەوێت و تا ئیستاش یەکێکە لە گۆڵکارە بەتوناکانی جیهان و بەم دواییەش چەندین جار بە گۆڵەکانی خاڵی گرنگی بۆ بارسا بەدەستهێناوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close