زێدان کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەری پێ گەیشت

 

دوای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید لە ماویە ڕابردوو بەهۆی پێکانی کۆمەڵێک یاریزانی گرنگ تووشی چەندین کێشە و گرفت بووەوە، زێدانی ڕاهێنەری مێرەنگی لە دوایین مەشقەکانی یانەکە چەند هەواڵێکی خۆشی پێ گەیشت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی گەورەکانی مەدرید زیزۆ کێشەی بەرگریکاری چەپی چارەسەر بوو دوای ئەوەی ( مارسیلۆ)ی بەرگریکاری چەپی یانەکە بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکە کرد، جگە لەوەش (فیرلاند میندی) بەرگریکاری یەدەگ کە لە هەمان شوێنی ماڕسیلۆ یاری دەکات، ئەویش گەیشتوەتە دوایین قۆناخەکانی چارەسەرکردن و بەم زووانە ئامادە دەبێت، بە هەمان شێوە (تۆنی کڕۆس) ناوەڕاستکاری مەدرید ئەویش لە دوایین قۆناخی چارەسەردایە بۆ یارییە سەختەکانی دوای فیفا دەی ئامادە دەبێت.

ئاشکرایە کە زێدان لە یارییەکانی ڕابردوو بەهۆی پێکانی مارسیلۆ و میندی لە شوێنی بەرگریکاری چەپ تووشی کێشەیەکی گەورە هاتەوە بۆیە ناچار بوو یاری بە ناچۆ و کارڤەخال بکات، بەم دواییەش ناچۆش تووشی پێکان هاتوو پێ دەچێت پێکانەکەی ئەو چەند هەفتەیەکی دیکەی پێویست بێت، لەکاتێکدا مارک ئاسنسیۆ زیاتر بە تەنها مەشقە تایبەتییەکانی ئەنجام دەدات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close