لە تازەترین لێدوانیدا نێیمار باسی مێسی و بارسێلۆنا دەکات

 

بەر لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەی سامبای بەڕازیلی بەرانبەر هەڵبژاردەی سەنیگال کە بڕیارە دوای ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، نێیمار جۆنیۆر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی یانەی بارسێلۆنا و لیۆنێل مێسی کردەوە.

نێیمار لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کە رۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە سەرەتا ستایشی مێسی دەکات و دەڵێت” مێسی پاڵەوانی چیڕۆکە درێژەکەی یانەی بارسێلۆنایە، کاتێک یاریزان دەگاتە ئەو ئاستە بەرزەی مێسی هەیەتی شتێکی ئاسایی دەبێت کە لە یانەکە و لە هەموو شوێنێک مامەڵەیەکی جیاوازی لەگەڵ بکرێت بە بەراورد بە یاریزانەکانی دیکەی تیپەکە، بەڕاستی مێسی زۆر جیاوازە.

دواتر نێیمار کە ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕازیل یاری ژمارە 100 ئەنجام دەدات سەبارەت بە بارودۆخی خۆی گوتی کە ئەو پێشتر هەوڵی دا پاریس بەجێبهێڵێت و بڕوات، بەڵام ئێستا ئەو دڵخۆشە حەز دەکات زۆرترین نازناو لەگەڵ یانەی پاریس دەستبەربکات و دڵی هاندەرانی خۆش بکات، من هەموو توانام لەگەڵ یانەکەم سەرف دەکەم.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close