بڕوا بکەی یان نا.. ساڵی 2014 هیچ یانەیەک مێسی نەویستووە

مێسی: ساڵی 2014 دەمویست لە بارسێلۆنا بڕۆم بەڵام هیچ یانەیەک منی نەویست

لیۆنێل مێسی چیرۆکێکی سەیریی خۆی دەگێڕێتەوە و دان بەوەدا دەنێت پێنج ساڵ لەمەوبەر ویستویەتی بارسێلۆنا جێبهێڵێت کەچی هیچ یانەیەک نەیویستوە.

لە دیمانەکەی لەگەڵ رادیۆی Rac1 لیۆنێل مێسی گوتی ‘وەرزی 2013/2014 بەهۆی تۆمەتبارکرانم بە خۆدزینەوەم لە باجدان زۆر بێزار ببووم، بیرم لەوە کردەوە بارسێلۆنا بەجێبهێڵم و لە وڵاتی ئیسپانیا بڕۆم’.

هەروەها لیۆ دەڵێت ‘هیچ یانەیەک گرنگی بە گواستنەوەی من نەدەدا، هەموو یانەکان نەیاندەزانی من دەمەوێت لە بارسا بڕۆم، بۆیە هیچ یانەیەک منی نەدەویست و هیچ یانەیەک نەهاتە سەر هێڵ بۆ گواستنەوەی من’.

مێسی لەبارەی چارەنووسی خۆشی دەڵێت ‘حەز دەکەم لە بارسێلۆنا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆم بهێنم و لەوانەیە لە تەمەنی 35 یان 36 ساڵی واز لە یاریکردن بهێنم’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close