ڕۆناڵدۆ داوای لە یاریزانێکی بارسێلۆنا کردوە پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس بکات

 

ئەستێرەیەکی یانەی بارسێلۆنا لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانی ئاشکرای کردوە کە (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ)ی ئەستێرەی یۆڤێنتۆس داوای لێکردوە بارسا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی یۆڤی بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لەسەر زاری (ئیڤان ڕاکیتیچ) ئاشکرای کردوە کە ڕۆناڵدۆ بەخودی خۆی لەڕێگەی پەیوەندییەکەی تەلەفۆنی قسەی لەگەڵ ڕاکیتچ کردوە و داوای لێکردوە کە بێت لەگەڵ ئەو لە یانەی یۆڤێنتۆس یاری بکات و بارسا جێبهێڵێت، ڕاکیتیچ بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە ئەو خۆی حەز دەکات لەگەڵ بارسا بەردەوام بێت لەبەر ئەوەی ئەو نەهاتوە چێژ لە بینینی دیمەنە سەرنج ڕاکێشەکان وەربگرێت بەڵکو دەیەوێت لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات.

ڕاکیتیچ لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە دەکات کە ئەگەر بارودۆخی لە یانەی بارسێلۆنا هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا بۆ ماوەی داهاتوو بە جیدی بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە و ڕۆیشتنیش ڕەنگە یەکیک لە بژاردەکان بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close