هەواڵێکی ناخۆش لەسەر کیلیان مباپێ بڵاوکرایەوە

 

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی فەرنسی بۆ تۆپی پێ، هەواڵێکی ناخۆشی لەسەر (کیلیان مباپێ)ی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی فەرنسا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیانراوێکی فیدڕاسیۆنەکە (مباپێ) جارێکی دیکە پێکانە کۆنەکەی لەڕانی بۆ گەڕاوەتەوە بۆیە ناتوانێت لە هەردوو یارییە گرنگەکەی فەرنسا بەرانبەر ئایسلەندا و تورکیا بەشداری بکات، ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەش لە بری مباپێ (حەسەن بلیا)ی هێرشبەری یانەی بڕۆسیا مونشن کلادباخی ئەڵمانی بانگهێشت کردوە، لەم ڕاگەینراوەی فیدڕاسیۆنەکە ئاماژە بە وادەی دوور کەوتەوەی یاریزانەکە نەدراوە.

جێی ئاماژەی مباپێ دوای ماوەیەک دابڕان بەهۆی پێکان ماوەیەکی کەمە گەڕاوەتەوە یارییەکان بەڵام ئەمجارەش پێکان بەرۆکی ئەستێرە لاوەکەی گرتوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close