چه‌ند یاسایه‌كی تایبه‌ت و نوێ له‌ زیدانه‌وه‌ بۆ یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید

هه‌ر یاریزانێك كێشی زیاد بكات هه‌زار یۆرۆ سزا ده‌درێت

زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان بكات و سنوورێك بۆ یاریزانه‌كانی دابنێت، به‌مدواییانه‌ چه‌ند یاسایه‌كی بۆ یاریزانه‌كانی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی جله‌وی تیپه‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌دات. دیارترین یاسایه‌كانی زیدانی ئه‌مانه‌ن:

– دواكه‌وتن له‌ راهێنانه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك: 250 یۆرۆ
– دواكه‌وتن له‌ راهێنانه‌كان بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك: 500 یۆرۆ
– ئاماده‌ نه‌بوون له‌ راهێنانه‌كان به‌بێ هیچ بیانووێك: 3000 یۆرۆ
– به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ شوێنه‌ قه‌ده‌خه‌كراوه‌كان: 250 یۆرۆ
– دووباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی مۆبایل له‌ شوێنه‌ قه‌ده‌خه‌كراوه‌كان: 500 یۆرۆ یان زیاتر
– ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆكێشان: 250 یۆرۆ
– زیادبوونی كێش: 1000 یۆرۆ
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close