هێنری چیرۆکێکی سەیریی گواردیۆلا لە کاتی راهێنەرایەتیکردنی بارسێلۆنا دەگێڕێتەوە

هێنری: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌ك گۆڵم كرد گواردیۆلا منی له‌ یارییه‌كه‌ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌

تێری هێنری چیرۆکێکی سەیریی نێوان خۆی و گواردیۆلا لە سەردەمی یاریکردنی لە ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا لە بارسێلۆنا دەگێڕێتەوە.

تێری هێنری، یاریزانی پێشووی ئارسێناڵ و بارسێلۆنا چیرۆکێکی سەردەمی یاریکردنی لە بارسێلۆنا دەگێڕێتەوە و دەڵێت ‘کاتێک چوومە بارسێلۆنا زۆر شت لە گواردیۆلا فێر بووم، بەڵام ساڵی 2008 لە یارییەک بڕیارێکی سەیریی دا، تاکو ئێستا سەرم لەم بڕیارە سەیرە دەرناچێت’.

هێنری لەبارەی گواردیۆلای راهێنەری ئەوکاتی بارسێلۆنا و ئێستای مان سیتی دەڵێت ‘لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سپۆرتینگ لیسبۆن کە 5-2 یارییەکەمان بردەوە، لە نیوەی یەکەم گۆڵێکم کرد کەچی گواردیۆلا منی هێنایە دەرەوە و سزای دام’.

هێرشبه‌ره‌كه‌ی پێشووی فڕه‌نسا ده‌شڵێت ‘گواردیۆلا هه‌میشه‌ پێداگیریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات یاریزانه‌كانی پابه‌ند بن به‌ ته‌كتیك و پلانه‌كانی و هه‌ر یاریزانێك پێیانه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، من له‌و یارییه‌ له‌ بالی چه‌پ یاریم ده‌كرد، به‌ڵام له‌ تۆپێكدا چوومه‌ لای راست و مێسی تۆپه‌كه‌ی پێدام و گۆڵم كرد، گه‌رچی گۆڵم كرد به‌ڵام گواردیۆلا زۆر تووڕه‌ بوو’.

هه‌روه‌ها تێری له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی ئێستای مان سیتی گوتیشی ‘گواردیۆلا پێیوایه‌ نابێت یاریزانێكی بالی چه‌پ بچێته‌ بالی راست، پێیوایه‌ ده‌بێت هه‌ر یاریزانێك متمانه‌ی به‌ هاوتیمه‌كه‌ی هه‌بێت، هه‌میشه‌ پێداگیری له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی تۆپ و نه‌گۆڕینی شوێنی یاریكردن و جێگیر بوون له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆت ده‌كاته‌وه‌’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close