گاریس بەیڵ ریال مەدرید شۆک کردووە

بەدرێژایی هاوینی رابردوو باسی گەرمی رۆژنامەکان رۆیشتنی گاریس بەیڵی وێلزی و یاریزانی ریال مەدرید بوو و لەمێرێنگی، بەڵام دەرگای گواستنەوەکان داخرا و هێرشبەرەکەی مێرەنگی دژایەتی یانەکەی کرد بەوەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ جێناهێڵێت و دەمێنێتەوە، لە لایەکی تریشەوە زێدان کاری دەکرد بۆ ئەوەی بەهەر سێوەیەک ئەو یایزانە بفرۆشێت، بەڵام دواجار بەیڵ مایەوە و پێچەوانەی پێشبینیەکان، ئەم ەررزە زێدان لە چەندین یاریی لە پشتی پێبەستووە و گوتی: ‘بەیل یاریزانێکی گرینگی ریال مەدردە’.

لە نوێترین هەواڵ کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی دا هێنا، رۆژنامەی ئاس و پێگەی GuillemBalague بڵاویانکردووەتەوە، گاریس بەیڵ لە ریال مەدرید دڵخۆش نییە، بۆیە دەیەوێت ریال مەدرید جێبهێڵیت و ئەمەشی بە بەڕێوبەری کارەکانی راگەیاندووە بە دوای یانەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە، ئەمەش لە کاتێک دایە ئیدارەی یانەکە دەیویست ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بەڵام خۆی رازی نەبوو، بەڵام لە دوایی مانەوەی و ئێستا کە یانەکە پشتی پێدەبەستێت، بەیڵ خۆی دەیەوێت قەڵای شاهانە جێبهێڵێت.

لە هاوینی رابردوو و بە دیاریی کراوی لە کاتی گواستنەوە یاریزانان، بەیڵ لە دیاترین لێدوانەکەنی بۆ رۆژنامەکان گوتی: ‘من ریال مەدرید جێنهاڵێم، من گرێبەستم لەگەڵ ریال مەدرید و ئەگەر زێدان یاریی پێکردم باشە، ئەگەرنا خۆم بە یاریی گۆڵف سەرقاڵ دەکەم’.

لەم وەزە بەیل لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 7یاریی کردووە، توانیویەتی 2گۆڵ تۆمار بکات و 2ئەسیستیش بۆ هاورێکانی بکات.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close