قسەکانی مێسی بۆ لاهۆز سەبارەت بە عوسمان دیمبلی ئاشکرا کران

 

وا دیارە لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یەکەمی بارسێلۆنا لەکاتی دەرکردنی عوسمان دیمبلی بەکارتی سوور لە لایەن ماتیۆ لاهۆزی ناویژیوان، وەک کاپتنی یانەکە بەرگری لە یاریزانە فەرەنسییەکە کردوە.

کەناڵی “gol” ی ئیسپانی ئاشکرایکردوە کە مێسی بەپەلە لەگەڵ ڕووداوی قسە پێگوتنی دیمبلی بۆ لاهۆز بە ناوبژیوانی ڕاگەیاند کە دیمبلی مەبەستی هیچ شتێک نییە و ئەو ناتوانێت بە زمالنی ئیسپانی باش قسە بکات و بە شێوەیەکی ڕاست و دروست قسەکان دەبربڕێت، بەڵام لاهۆز گوێی بە قسەکانی مێسی نەدا و لە بڕیاری کارتە سوورەکەی پاشگەز نەبوەوە، جگە لە مێسی هەرەیەکە لە جیڕارد پیکێ و ڤاڵڤێردی ڕاهێنەریش پێشتر بەرگرییان لە دیمبلی کردبوو.

لە کۆتایی هەواڵەکە هاتوە کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تا ئیستا سزای عوسمان دیمبلی ڕانەگەیاندوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەلانی کەم بۆ دوو یاری سڕ بکرێت، بەم شێوەیەش ناتوانێت لە یاری کلاسیکۆ بەرانبەر ریال مەدرید یاری بکات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close