ناوەڕۆکی قسەکانی سوارێز و لاهۆزی ناوبژیوان ئاشکرا دەکرێت

 

لە یارییەکی دوێنێ شەوی نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا جگە لە چوارگۆڵەگەی بارسێلۆنا، چەندین ڕووداوی سەرنج ڕاکێش ڕوویاندا، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیش قسەکانی نێوان سوارێز و لاهۆزی ناوبژیوانی یارییەکەی لە خولەلی 60 یارییەکە ئاشکرا کردوە.

ڕۆژنامەی ASی نزیک لە یانەی ڕیال مەدرید بڵاویکردوەتەوە و دەپرسێت ئایا سوارێز لە کارتێکی سوور و سزای دیکەش ڕزگاری نەبوو؟، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە لە خولەکی 60 سوارێز لەتۆپێکی هاوبەشدا خۆی دەخاتە سەر زەوی و سەیری لاهۆز دەکات کە نزیکە لە ڕووداوەکە و دێت بە سوارێز دەڵێت” ناتوانیت هیچ قسەیەک بکەیت ، هەوڵی ئەوە مەدە فێڵ لە من بکەی !” ئەو کات سوارێزیش بە پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانە وەڵامی لاهۆزی ناوبژیوان دەداتەوە، لێرەدا بەگوێرەی ڕۆژنامەکە پێکەنینی سوارێز بڕگەی 117 ی یاسای سزاکانی لیگای ئیسپانیای بەسەر دەسەپێت کە باس لە سووکایەتی بە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەکات و دەڵێت”گەر یاریزان بە ئاماژە کردنیش سووکایەنی بە ناوبژیوان بکات ئەوا بەڕاگرتن لە دوو یاری تا 4 یاری ڕەنگە سزا بدرێت!

لە کۆتاییدا ڕۆژنامەکە دەپرسێت ئایا لەو ڕووداوە سوارێزی خاوەن گۆڵێکی نایاب لەو یارییە شایەنی ئەوە نەبوو کە بە کارتی سوور لە لایەن لاهۆز بکرێتە دەرەوە؟

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close