خامیس ڕۆدریگێز بۆ ڕازیکردنی زێدان قوربانییەکی گەورە دەدات

 

دوای ئەوەی خامیس ڕۆدریگێز توانی تا ڕادەیەک متمانەی زێدان بەدەست بهێنێت و لە دوایین یاری بەرابنەر گراناتا توانی گۆڵێکی گرنگ تۆمار بکات، یاریزانە کۆلۆمبییەکە بڕیاری داوە بۆ ئەوی خولەکی زیاتر یاری بکات، کارێکی بەدڵی زێدانی ڕاهێنەر ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئاشکرای کردووە کە خامیس ڕۆدریگێز بە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بڕیاری داوە لە کاتی ڕۆژەکانی فیفا دەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکات، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆدرێگێز هەر لە کامپی (فالدیبیباس)ی شوێنی مەشقەکانی ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە و بەشداری هەردوو یاری دۆستانەی کۆلۆمبیا بەرانبەر جەزائیر و چیلی ناکات، هۆکارەکەش ئەوەیە کە زیاتر متمانەی زیزۆ بەدەست بهێنێت و چانسی یاریکردنی لە پێکهاتەی سەرەکی زیاتر بێت.

ئاشکرایە کە رۆدریگێز لە دوایین یاری بەرانبەر گراناتا لە کۆتایی گێمی دووەم یاریکرد و توانی لە دوایین ساتەکانی یاریدا گۆڵێکی گرنگ بۆ ریال مەدرید تۆمار بکات، هەروەها لە هەمان کاتدا یاریزانەکە لەیارییەکانی ئەم وەرزە ئاستێکی باشی پێشکەش کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close