مێسی لە شکاندنی ڕیکۆردێکی نایابی پێلێ نزیک دەبێتەوە

 

دوای ئەوەی لە یاری دوێنێ شەو بەرانبەر سێڤییا توانی یەکەمین گۆڵی خۆی لەم وەرزە تۆمار بکات، لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنا ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بۆ 604 بەرز کردەوە.

ڕۆژنامەی as ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی بە تۆمار کردنی گۆڵێکی دیکە تەنها 40 گۆڵی ماوە بۆ ئەوەی ڕیکۆردێکی مێژوویی (پێلێ)ی ئەفسانەی بەڕازیلی بشکێنێت و ببێتە ئەو یاریزانەی کە زۆرترین گۆڵی فەرمی لەگەڵ یەک یانە تۆمار کردبێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە پیلێ 643 گۆڵی بۆ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی تۆمار کردبوو.

بەگوێرەی پێشبینییەکان گەر مێسی لەسەر ئەو ئاستەی چەند ساڵی ڕابردوو بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری هەیە هەر لەکۆتایی ئەم وەرزە بتوانێت ڕیکۆردە نایابەکەی پێلێ بشکێنێت، لەبەر ئەوەی شکاندنی ئەو ڕیکۆردە تەنها پەیوەستە بەکات بۆ مێسی کارێکی قورس نییە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close