وادەی دوور کەوتنەوەی سەلاح ئاشکرا کرا

 

دوای ئەوەی لە یاری بەرانبەر لیستەرسیتی تووشی پێکانێکی توند هات کەپ ێشبینی ئەوەی لێ دەکرا یاریزانە میسرییەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دوور بکەوێتەوە، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هەودارانی ڕێدز ڕاگەیاند.

لەمبارەیەوە، ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە بەرپرسانی لیڤەرپوول دوای پشکنینەکانی سەلاح دڵخۆش بوون و لەوە دڵنیا بوونەوە کە پێکانی سەلاح مەترسیدار نییە و ئەو دەتوانێت لەپاش کۆتاییهاتنی ڕۆژەکانی فیفا دەی جارێکی دیکە یاری بکاتەوە، بە پێی هەواڵەکە وادەی دوور کەوتنەوەی سەلاح تەنها 10 ڕۆژ دەبێت و دوای یارییەکانی هەڵبژاردەکان ئەستێرە میسرییەکە دەتوانێت بەشداری یارییەکان بکاتەوە.

جێی ئاماژەیە، (یۆرگین کلۆپ)ی ڕاهێنەری لیڤەرپوول دوای پێکانی سەلاح بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە بارودۆخی سەلاح هیچ باش نییە و ئەو ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بڕوات، ئەم قسانەش هەوادارانی لیڤەرپوولی نیگەران کرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشێکی سەهتیان بۆ سەر (حەزە شۆدۆری) یاریزانی لیستەر و هۆکاری پێکانەکەی سەلاح دەستپێکرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close