له‌مه‌ودوا مێسی ناتوانێت بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ بچێته‌ ئینگڵاند

به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا مێسی تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت

دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێكتی ئه‌وروپا، له‌مه‌ودوا مێسی تووشی كێشه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا له‌ هه‌ر یارییه‌كی چامپیۆنزلیگ به‌ر یانه‌یه‌كی ئینگلیزی بكه‌وێت ناتوانێت گه‌شتی ئینگلته‌را یان سكۆتله‌ندا بكات.

رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌، ئه‌گه‌ر چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێكتی ئه‌وروپا به‌ ته‌واوه‌تی بێته‌ فه‌رمی، ئه‌وا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ تووشی كێش ده‌بن.

ئه‌ندرۆ بۆزبۆرن، پارێزه‌ری به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌ ‘خاڵێك هه‌یه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ یارییه‌كانی تۆپی پێوه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر تۆ هاووڵاتییه‌كی ئه‌وروپی بیت و هیچ تاوانێك و گومانێكی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا به‌ ئاسانی ده‌توانێت گه‌شتی به‌ریتانیا بكات له‌ دوای برێكست، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك ئه‌وروپی نه‌بێت، تاوانێكیشی له‌سه‌ر بێت یان فه‌رمانی ده‌ستگیركرانی هه‌بێت، ئه‌وا ناتوانێت بچێته‌ به‌ریتانیا چونكه‌ به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت’.

چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی وه‌كو لیۆنێل مێسی كه‌ ئه‌وروپی نین و به‌هۆی خۆدزینه‌وه‌یان له‌ باجدان یانیش تۆمه‌تی دیكه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزادراون به‌ڵام جێبه‌جێكردنی سزایه‌كه‌یان وه‌ستێنراوه‌، ناتوانن بۆ یارییه‌كان بچنه‌ به‌ریتانیا، به‌ تایبه‌تی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ كه‌ هه‌موو وه‌رزێك یانه‌كانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا له‌ تیروپشكی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ به‌ر یانه‌كانی به‌ریتانیا ده‌كه‌ون.

پێشتر مێسی به‌هۆی خۆزینه‌وه‌ی له‌ باجدان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ 21 مانگ زیندانیكردن سزادراوه‌، به‌ڵام سزایه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كراوه‌، به‌مه‌ش لیۆ كه‌ یاریزانێكی ئارجێنتینییه‌ و تاوانی له‌سه‌ر ناتوانێت دوای برێكست بچێته‌ به‌ریتانیا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close