ڕیڤالدۆ سەبارەت بە مێسی ڕاهێنەری بارسێلۆنا ئاگادار دەکاتەوە

 

بەر لە ڕۆژێک لە یارییە ئاگرینییەکەی یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر یانەی سێڤییا، کە بڕیارە سبەی شەو لەسەر یاریگای (نو کامب) ئەنجام بدرێت، ڕیڤالدۆی بەڕازیلی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا سەبارەت بە یاریکردن بە مێسی ڕاهێنەری یانەکەی ئاگادار کردەوە!

لەم بارەیەوە، ڕیڤالدۆ گوتی” مێسی لە یاری ئینتەرمیلان توانی 90 خولەکی تەواو یاری بکات، ئەوە مایەی دڵخۆشی بوو بۆ من بەڵام ئەو هێشتان بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە، ئەوەی سەیری یاری ئینتەرمیلانی بکاتەوە بۆی دەردەکەوێت کە لیۆ ئەو یارییەی بە باشی ئەنجامدا لەکاتێکدا کە لە ڕووی باری جەستەیی تەواو نەبوو، ڤاڵڤێردی پێویستی زۆر بە مێسی هەیە، بۆیە پەلەکردن لە یاری پێکردنەوەی مێسی باش نییە، پێویستە ئەو کاتە مێسی یاری بکات کە بەڕێژەی 100%100 ئامادەبێت، تا جارێکی دیکە بەهۆی پەلە کردن لە گەڕانەوەی تووشی پێکانێکی دیکە نەبێتەوە.

جێی ئاماژەی لە یاری بەرانبەر ئینتەرمیلان، لیۆنێل مێسی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و لە ناوەڕاستی گێمی دووەمیشدا بە ئاسیستێکی جوان گۆلی دووەمی بۆ سوارێز دروست کرد و و بارسێلۆنا یارییەکەی بە ئەنجامی 2-1 بردەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close