زێدان 7 یاریزان لە یاری ئەمڕۆی بەرانبەر گراناتا دوور دەخاتەوە

 

بڕیارە کاتژمێر 5 ی ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ڕیال مەدرید لەسەر یاریگای خۆی لە بێرنابیۆ میوانداری یانەی گراناتای خاوەنی پلەی دووەمی ڕیزبەندی لیگای ئیسپانیا بکات.

بۆ ئەم یارییەش زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی لیستی یاریزانانی خۆی ئاشکرا کرد و تێیدا 7 یاریزانی بە هۆی پێکان و خراپی باری هونەری دوور خستوەتەوە، یاریزانەکان بریتین لە ” ڤینیسیۆس جۆنیۆر، تیبۆ کۆرتوا، لۆکاس ڤاسکوێز، ماڕسیلۆ، ناچۆ، ئاسنسیۆ، ماریانۆ” لە کاێکدا لیستی یاریزانانی یاری گراناتا برتییە لەوەی خوارەوە:

گۆڵپارێزان: ئالفۆنس ئاریۆلا، ئالتۆبی، بیلمان
بەرگریکاران: ڕامۆس ، ڤاران، میلیتاو ، کارڤەخال، ئۆدەریزۆلا
ناوەڕاست: مۆدڕیچ، کڕوس ، کاسیمیرۆ، ڤاڵڤێردی ، ئیسکۆ، خامیس ڕۆدریگێز
هێرشبردن: بن زیمە، بەیل ، هازارد، ڕۆدریگۆ، لۆکا یۆڤیچ

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close