بۆچی له‌ نیوه‌ی دووه‌م ئاریۆلا هاته‌ شوێنی كۆرتوا؟

كۆرتوا له‌ 45 خوله‌ك دوو گۆڵی لێكرا

تیبۆ كرۆتوا له‌ یاریی به‌رامبه‌ر كله‌ب بروج ته‌نیا گێمێك یاریی كرد، كه‌چی دوو گۆڵی لێكرا و له‌ نیوه‌ی دووه‌م ئاریۆلا شوێنی گرته‌وه‌.

كۆرتوا له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر كله‌ب بروج دوو گۆڵی لێكرا، له‌ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م ئه‌لفۆنس ئاریۆلا شوێنی گرته‌وه‌، گه‌رچی رۆژنامه‌ی ئاس رایگه‌یاندووه‌ كۆرتوا هه‌ستی به‌ ئازار كردووه‌ بۆیه‌ یارییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه‌، به‌ڵام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ زیدان به‌هۆی خراپی ئاستی كۆرتوای هێناوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

كۆرتوا له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌م له‌ كۆی 45 خوله‌ك ته‌نیا 3 شووت ئاڕاسته‌ی گۆڵه‌كه‌ی كرا، كه‌چی دوو گۆڵی لێكرا، به‌ڵام ئاریۆلا له‌ نیوه‌ی دووه‌م هیچ گۆڵێكی لێنه‌كرا.

هانده‌رانی ریال مه‌درید گله‌ییان له‌ ئاستی كۆرتوا هه‌یه‌، كه‌ كۆرتوا ته‌نیا له‌ ساڵێكدا به‌ قه‌ده‌ر سێ ساڵی كه‌یلۆر ناڤاس گۆڵی لێكراوه‌ و تاكو ئێستا له‌ 58 یاری 81 گۆڵی لێكراوه‌، كه‌چی ریال مه‌درید له‌م هاوینه‌ ناڤاسی فرۆشت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close