مباپێ: بەڵێ نێیمار لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان سووکایەتی پێکردم

 

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، نهێنی قسەکانی خۆی و نێیماری دوای یارییەکەی بەرانبەر بۆردۆ ئاشکرا دەکات و دان بەوە دادەنێت کە نێیمار قسەی ناشرینی پێ گوتوە.

مباپێ بە ڕۆژنامەی (لۆ پاریزیان)ی فەرەنسی گوتوە، من و نێیمار پەیوەندیمان لەگەڵ ییەک زۆر باشە و هەردووکمان بەچاوی ڕێزو سەرسامی سەیری یەک دەکەین، بەڵام هەندێک جار نا تێگەیشتن لە نێوانمان ڕوودەدات، دواتر مباپێ ئاماژە بە قسەکانی نێیمار لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان دەکات و بە پێکەنینەوە دەڵێت ” ئەمڕۆ لەسەر ئەوەی تۆپم پێ نەدا گۆڵێکی دیکە تۆمار بکات، لە ژووری خۆگۆڕین بەچەند قسەیەکی ناشرین سووکایەتی پێکردم”.

مباپێ لە درێژەی قسەکانی دەڵێت” من و نییمار بۆ یانەکە زۆر گرنگین، هەست دەکەم کە ئێمە جیاوازی دورست دەکەین، بۆیە بەدڵنیاییەوە لەگەڵ نێیمار یاری کردن خۆشتر دەبێت و ئاسانتر دەبێت ڕەنگە لە هاندەران بپرسن باشتر بۆتان ڕوون دەکەنەوە و هەمووان ەئوە دەزانن.

ئاشکرایە کە مباپێ دوا یارییەکە لە پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ  داوای لێ بوردنی لە نێیمار کردوە بەهۆی ئەو تۆپەی پێی نەداو گووتوویەتی “براکەم  دەبویایە ئەم تۆپەشت پێ بدەم بۆ ئەوەی گۆڵی دووەمیش تۆمار بکەی!.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close