نێیمار: په‌یوه‌ندی نێوان من و هانده‌رانی پاریس سانجێرمان وه‌كو په‌یوه‌ندیی كوڕێكه‌ له‌گه‌ڵ كه‌پڵه‌كه‌ی

په‌یامێكی نوێ له‌ نێیماره‌وه‌ بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی

نێیمار داسێلڤا دوای به‌ده‌ستهێننای بردنه‌وه‌ بۆ یانه‌كه‌ی دژی بۆردۆ ده‌ڵێت ‘په‌یوه‌ندیی نێوان من و هانده‌رانی پاریس سانجێرمان وه‌كو په‌یوه‌ندی نێوان كوڕێك و كه‌پڵه‌كه‌یه‌تی’.

دوای ئه‌وه‌ی نێیمار به‌ تۆماركردنی گۆڵێك سێ خاڵی بۆ پاریس سانجێرمان به‌ده‌ستهێنا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی گوتی ‘په‌یوه‌ندی نێوان من و هانده‌رانی پاریس سانجێرمان وه‌كو په‌یوه‌ندیی نێوان كوڕێكه‌ له‌گه‌ڵ كه‌پڵه‌كه‌ی، له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك كات په‌یوه‌ندییان خراپ بێت، به‌ڵام هه‌ر خۆشه‌ویستی و سۆزێكی زۆریان له‌ نێواندا هه‌یه‌، منیش لێره‌ ده‌مه‌وێت هاوكاریی یانه‌كه‌م بده‌م و به‌ تۆماركردنی گۆڵه‌كان ده‌مه‌وێت یانه‌كه‌م به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ببه‌م، ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر تۆماركردنی گۆڵكردن به‌رده‌وام بم’.

نێیمار له‌وه‌ته‌ی له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌ستی به‌ یاریكردن كردووه‌ته‌وه‌، له‌ 4 یاری 3 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی كردووه‌ و 9 خاڵی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close