زانیارییەکی تازە لەسەر وادەی دوور کەوتنەوەی مێسی هەمووان شۆک دەکات

 

بەگوێرەی تازەترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی ئەم دواییەی لیۆ مێسی بەرانبەر یانەی ڤیاڕیال، دەردەکەوێت کە پێکانەکەی مێسی کەم نییە و ئەگەری زۆری هەیە مێسی نەتوانێت تەنانەت لە کلاسکیۆش بەشداری بکات.

بەرنامەی (تچێرنگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە مێسی بەهۆی پێکانێک لە ماسوولکەکانی ڕانی چەپی، بەلانی کەم بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە ، بەمەش یاریزانە ئارجەنتینییەکە نەک بۆ یاری خیتاڤی و ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ بەڵکو بە پێی بەرنامەکە مێسی یەک مانگ دوور دەکەوێتەوە تا بەتەواوی چاک ببێتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئەگەری زۆری هەیە مێسی نەتوانێت لە یاری کلاسکیۆی بەرانبەر ڕیال مەدریدیش یاری بکات، کە بڕیارە لە 26 مانگی داهاتوو لەسەر یاریگای کامپ نو ئەنجام بدرێت.

لە کۆتاییدا بەرنامەی تچێرنگینۆ لە پەیجی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی ” بەڕاستی یاری کلاسیکۆ بێ بەشداری کردنی مێسی هیچ تام و چێژێکی نابێت”

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close