ڤیدیۆ: دوێنێ شەو گۆڵی لە مانچێستەر یونایتد کرد و ئەمڕۆش لە قوتابخانە تاقیکردنەوەی هەیە

یاریزانێکی رۆچدەیل شەوی رابردوو لە قۆناخی سێیەمی جامی کاراباو گۆڵی لە مانچێستەر یونایتد کرد، کەچی تەمەنی تەنیا 16 ساڵە و قوتابییە، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی هەیە.
لە یاریی نێوان مانچێستەر یونایتد و رۆچدەیل کە لە یاریگای ئٶلدترافۆرد هەردوولا بە گۆڵێک یەکسانبوون و مان یونایتد بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بردنەوەی بەدەستهێنا، لوک ماتیسۆنی یاریزانی 16 ساڵانی رۆچدەیل گۆڵی کرد و مێژووی بۆ خۆی نووسییەوە.
دوای یارییەکە ماتیسۆن رایگەیاند ‘ئەمڕۆ تاقیکردنەوەم هەیە و دەبێتە خێرا بگەڕێمەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی خۆم ئاماد ەبکەم، زەحمەتە بتوانم هیچ بخەوم، چونکە تاقیکردنەوەی وانەی دەروونزانیم هەیە’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close