فیفا هەڕەشەی دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی قەتەر دەکات

 

بەهۆی کێشەکانی نێوان فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق لەگەڵ عەدنان درجال و یونس محموود و هاوڕێیانی و داواکردنی ئەوان بە دەست لەکارکێشانەوەی فیدڕاسیۆنەکە بەبیانووی ساختە کردن لە هەڵبژاردنەکان فیفا هۆشداری بە حکومەتی عێراقی دا.

لەم بارەیەوە میدیاکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرایان کرد، کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەسەرۆکایەتی عەبدولخالیق مەسعوود کە کوردە و خەڵکی هەولێرە سکالایان لای فیفا کردوە بەوەی دەستێوەردانی حکومەتی عێراقی لە کارەکانیان هەیە و دوو کارمەندیان بە تۆمەتی ساختەکردن بەناهەقی گیراون و زیندانی کراون، لەلایەن خۆشەوە فیفا بە نووسراوێکی فەرمی وەڵامی داوەتەوە و داوای لە حکومەتی عێراقی کردوە کە زانیاری ورد لەم بارەیەوە بدات و هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کارمەندەی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عیڕاقی ڕوون بکاتەوە ئەگینا بە پێچەوانەوە عێراق دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی سزاکانی فیفا کە ئەویش سڕ کردنی فیدڕاسیۆنەکە و هەڵبژاردەی عێراق دەبێت.

لەوساتەشدا گفتوگۆ لە نێوان هەردوو لایەنی ناکۆک هەیە، بەهیوای ئەوەی بگەنە ڕێکەوتنێک کە هەردوولا پەسندی بکەن، لە هەمان کاتیدشدا شەقامی وەرزشی غێراقی زۆر نیگەرانە و دەترسن ئەو کێشەیە لە لایەن فیفا بە دەستێوەردان سەیر بکرێت و هەڵبژاردەی عێراق لە پالاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر دوور بخرێتەوە.

نووسراوی فیفا

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close