هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا

پێکانی مێسی مەترسیدار ترە لەوەی باسی کراوە

 

وا دیارە هەواڵە ناخۆشەکان بۆ یانەی بارسێلۆنا بەکۆمەڵ دێن، دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە مێسی بەهۆی پێکانەوە تەنها لە یاری خیتاڤی بەشداری ناکات، ئەمرۆ لە تازەترین هەواڵدا ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاماژەی کرد کە پێکانەکەی مێسی لەوە مەترسیدار ترە کە باسی لێوە کراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە مێسی نەک یاری خیتاڤی بەڵکو ناتوانێت لە یارییە گرنگەکەی بارسێلۆنا لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر ئینتەرمیلانیش یاری بکات، بەمەش گورزێکی گەورە لە کاتێکی هەستیار بە یانەی بارسێلۆنا دەکەوێت، کە لەوساتەدا بەهۆی پێکانی مێسی و جۆردی ئەلبا و فرۆشتنی چەند یاریزانێک بە دۆخێکی خراپ تێپەڕ دەبێت، لە لایەن خۆیەوە تا ئەو ساتە بارسێلۆنا هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی سەبارەت بە وردەکارییەکانی پێکانی مێسی بڵاونەکردوەتەوە.

جێی ئاماژەیە پێکانی ئەو جارەی مێسی لە پێی چەپییەتی کەچی پێشتر یاریزانە ئارجەنتینییەکە پێی ڕاستی تووشی پێکان هاتبوو بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانیش بەهۆی هیلاکی زۆر و فشاری پێشووتری یارییەکان ڕووبەڕووی بەو بارودۆخە بووەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close