زانیارییەکی گرنگ لەسەر پێکانەکەی دوێنێ شەوی مێسی ئاشکرا کرا

دوێنێ شەو جارێکی دیکە (لیۆنێل مێسی)بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە مێسی پێکانەکەی سووکە و تەنها بەرانبەر خیتاڤی یاری ناکات بەڵام ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی زانیاری تازەی لەسەر پێکانی مێسی ئاشکراکردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە ئەم پێکانەی مێسی پێکانە کۆنەکەی نییە، سەری هەڵداوەتەوە، بەڵکو پێکانێک تازەیە، بەگوێرەی هەوالەکە ئەو پێکانەی مێسی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێگ دوور خستەوە پەیوەندی بەو پێکانە تازەیە نییە کە ئەویش لە ماسوولکەکانەوەیە بەڵام ئەوە لە پێی چەپیەتی ئەوەی پێشوو لە پێی ڕاستی بوو.

لەکۆتاییدا لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە لە چەند کاتژمێری داهاتوو پشکنینی تازە بۆ مێسی دەکرێتەوە تا بە فەرمی وادەی دوور کەوتنەوەی دیاری بکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close