ئاڕنۆڵد ناوەڕۆکی قسەکانی لەگەڵ سەلاح پێش لێدانە ڕاستەوخۆیەکەی ئاشکرا دەکات

 

لە یارییەکەی دوێنێ لیڤەرپوول بەرانبەر یانەی چێلسی، ئاڕنۆڵد توانی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆی جوان کە بە پلانێکی ناوازە جێبەجێ بکرا گۆڵی یەکەمی یانەکەی تۆمار بکات، یاریزانەکە ڕێدز لە تازەترین لێدوانیدا ناوەڕۆکی پلان داڕشتنی بۆ ئەو گۆڵە ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە ئاڕنۆلد بە ماڵپەڕی (سکای سپۆرتس) ی گوت” سەرەتا هاندرسۆن هات لێدانەکە جێبەجێ بکات، بەڵام کە هات سەیری کرد گوتی ئەوە بۆ من دوورە تۆ جێبەجێی
بکە باشترە، ئەو کات لەگەڵ سەلاح قسەمان کرد و ئەو پێی گوتم دەتەوێت چۆن جێ بەجێی بکەی، منیش پێم گوت پێم باشە بە خشۆکی تۆپەکە بە هێوری بۆ دواوە بجووڵێنیت، ئەو کات گۆل باشتر دەردەکەوێت و گۆشەیەکی گونجاو بۆ لێدانەکەم دروست دەبێت، لەبەر ئەوەی من لەو باوەڕە نەبووم بتوانم تۆپەکە لەسەر دیواری یاریزانەکان تێپەڕێنم، ئەو کات سەلاح بە گونجاوی تۆپێکی خشکەیی بە شێوەیەکی نایاب بۆ ئامادەکردم و منیش گۆڵەکەم تۆمار کرد بێ ئەوەی کیبای گۆڵپارێز بتوانێت شتێکی بۆ بکات.

جێی ئاماژەیە لیڤەرپوول لەو یارییە توانی بە ئەنجامی 2-1 یارییەکە بباتەوە و بە کۆکردنەوەی 18خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی پرێمەرلیگی داگیر کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close