ژیلوان حەمەد بۆیەکەمجار بەفەرمی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا

ژیلوان حەمەد بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق دەکرێت و مانگی داهاتوو بۆیەکەمجار درێسی هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین دەپۆشێت.

یانەی گۆریکای کڕواتی کە ئێستا ژیلوان یاریی بۆ دەکات، لە هەژماری فەرمی خۆی رایگەیاندووە ژیلوان حەمەد بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022 بانگهێشت کراوە و ئەو کوردستارە لەلایەن سریکۆ کاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەکە دەستنیشانکراوە.

رۆژی 10ی مانگی داهاتوو عێراق میوانداریی هۆنگ کۆنگ دەکات و رۆژی 15ی هەمان مانگیش هەڵبژاردەکە دەبێتە میوانی کەمبۆدیا و ژیلوان بۆ هەردوو یاریی بانگهێشتکراوە، کە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی مالمۆی سویدی و هۆفینهایمی ئەڵمانی و ستاندەر لیێجی بەلجیکی کردووە و ئێستا لە خولی کڕواتی یاریی دەکات و لەم وەرزە لە سێ یاریی گۆڵێکی کردووە.

Jiloan Hamad dobio je poziv reprezentacije Iraka koja igra dvije kvalifikacijske utakmice za Svjetsko prvenstvo 2022….

Gepostet von HNK Gorica am Samstag, 21. September 2019

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close