لەبەر ئەوەی کاتژمێرەکەی دەستی دزراوە ئامادە نییە ئەمشەو یاریی بۆ یانەکەی بکات

چیرۆکێکی سەیروسەمەرەی یاریزانێکی خولی فڕەنسی

یاریزانێکی خولی فڕەنسی بەهۆی ئەوەی کاتژمێرەکەی دەستی دزراوە، ئامادە نییە ئەمشەو یاریی بۆ یانەکەی بکات و راهێنەرەکەشی هەڕەشەی سزادانی لێدەکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کاسپەر دۆلبێرگی یاریزانی دانیمارکی یانەی نیسی فڕەنسی کە لەم هاوینە لە ئەیاکس ئامستەردامەوە پەیوەندی بە یانەکە کردووە، لەبەر ئەوەی کاتژمێرێکی دەستی لە یانەکەی لێ دزراوە ئامادە نییە بەشداریی راهێنان و یانەکانی یانەکەی بکات، تاکو ئێستا لە کۆی پێنج گەڕی خولی فڕەنسا تەنیا یارییەکی کردووە.

ئەو یاریزانە دانیمارکییە داوا دەکات یانەکەی ئەو کاتژمێرە 70 هەزار یۆرۆ باییەی بۆ بدۆزێتەوە کە لێی دزراوە یانیش دزەکەی بۆ بدۆزێتەوە، بۆیە ئامادە نییە بەشداریی یاریی ئەمشەوی یانەکەی بکات کە کاتژمێر 09:00ی شەو نیس لە گەڕی شەشەم میوانداریی دیجۆن دەکات.

گەرچی پاتریک ڤیێرای راهێنەری نیسیش گفتوگۆی لەگەڵ دۆلبێرگ کردووە و لەوەی ئاگادار کردووەتەوە لەوانەیە رووبەڕووی سزادان بێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە 21 ساڵانە لەسەر بڕوایەکەی خۆی سوورە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close