لیڤەرپوول مووچەی سەلاح دەکاتە بەرزترین مووچەی پرێمەرلیگ

 

وەک وەڵامێک بۆ ئەو هەموو دەنگۆیەی باس لە رۆیشتنی سەلاح لە یانەی لیڤەرپوول دەکرێت، کارگێڕی رێدز بەنیازە گرێبەستێکی تازە لەگەڵ یاریزانە میسرییەکە واژۆ بکات و مووچەکەشی بە شێوەیەکی خەیاڵی بۆ بەرزبکاتەوە.

ڕۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە (سەلاح)ی تەمەن 27 ساڵ سەلماندوویەتی کە گۆڵکارێکی بەتوانایە بۆیە ئێستا ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپایە، لەسەرووی هەموویانەوە ریال مەدرید کە چەند جارێک سەلاح و مانی کردووەتە ئامانج، لەبەر ئەم هۆکارەش کارگێڕی لیڤەرپوول وێرای ئەوەی گرێبەستی سەلاح لە 2023 کۆتایی پێ دێت بەڵام دەیەوێت گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ لەگەڵ واژۆ بکاتەوە و مووچەکەشی زیاتر بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە پێشبینی دەکرێت مووچەی تازەی سەلاح بگاتە 430 هەزار پاوەنی ئیستەرلینی لە هەفتەیەکدا واتە 540 هەزار دۆلار لە هەفتەیەکدا و 28 ملیۆن دۆلار لە ساڵدا ئەوەش مووچەیەکی بەرزە و بەم شێوەیە فیرعەونە میسرییەکە دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە نێو هەموو ئەستێرەکاین پرێمەرلیگ.

جێی ئاماژەیە، سەلاح لەگەڵ لیڤەرپوول لە کۆی 104 یاریدا کە لەم دوو وەرزە بە درێسی لیڤەرپوول ئەنجامی داوە، توانیویەتی 71 گۆڵ تۆمار بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close