پێرێز 4 یاری وەک دوایین چانس بۆ زێدان دیاری کرد

دوو ڕاهێنەر بۆ شوێنگرتنەوەی زێدان پاڵێوراون

 

کاردانەوە خراپەکانی شکستە گەورەکەی ریال مەدرید بەرانبەر پاریس سان جێرمان درێژەیان هەیە، ئەم جارە بەگوێرەی چەند ڕۆژنامەیەکی ئیتالی پێرێز بۆ چەند یارییەکی داهاتوو دوا چانسی بە زێدان داوە، گەر ئەنجامەکان خراپ ئەوا زیزۆ لادەبرێت.

بەگوێرەی (کاڵچیۆ میرکاتۆ)، بەرپرسانی ڕیال مەدرید نیگەرانن بەوەی کە یانەکە وێرای سەرف کردنی 300 ملیۆن یۆرۆ بەڵام هیچ ئەنجامێکی باش و ئاستێکی بەرزی تێدا بەدی ناکرێت ئەوەش قەیڕانێکی تازەی نێوان کارگێڕی یانەکە و زیزۆ دروست کردوە، بۆیە کارگێری یانەکە هەر یەکە لە (ماسیمیلیانۆ ئالیگری) و (مۆرینیۆ)ی وەک پاڵێوراو بۆ شوێنگرتنەوەی زێدان دیاری کردوە.

هەر سەبارەت بە ریال مەدرید ڕۆژنامەی (کۆرێری دیللۆ سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە پێرێز یارییەکانی سبەی بەرانبەر سیڤییا و یاری ئۆساسۆنا و دێربی مەدرید بەرابنەر ئاتلەتیکۆ مەدرید و یاری کلۆپ بڕۆجی لە میانەی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ وەک دوایین مۆڵەت و چانس بۆ زێدان دیاری کردوە، گەر زیزۆ لەو یارییانە بە ئەنجامی خراپ بێتە دەرەوە ئەوە پێگەی خۆی وەک ڕاهێنەری مێرەنگی لە دەست دەدات و دوور دەخرێتەوە!

جێی ئاماژە پیکردنە ریال مەدرید سبەی یەکشەممە لەیارییەکی سەختتدا بەرانبەر سیڤییای پێشەنگی ڕیزبەندی لیگای ئیسپانیا یاری دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close