ڤیدیۆ: له‌ مۆندیالی 2022 له‌ناو یاریگا له‌سه‌ر جێگای خه‌وتنه‌وه‌ سه‌یری یارییه‌كان بكه‌

سوپرایزه‌ سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی قه‌ته‌ر بۆ مۆندیالی 2022 به‌رده‌وامن

قه‌ته‌ر له‌سه‌ر سوپرایزه‌كانی بۆ مۆندیالی 2022 به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مجاره‌یان یاریگایه‌كی دروستكردووه‌، وه‌كو هۆتێل وایه‌ هانده‌ران ده‌توانن له‌سه‌ر جێگای نووستنه‌وه‌ سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن.

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ یاریگای ئه‌ل به‌یت بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ یاریگاكه‌ كه‌وتووه‌ته‌ شاری ئه‌لخور و میوانداریی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 ده‌كات، له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت له‌ نهۆمی ناوه‌ڕاستی یاریگاكه‌ ژووری تایبه‌ت دروستكراوه‌ و له‌و ژوورانه‌ جێگای نووستن دانراوه‌ و وه‌كو هۆتێل وایه‌، هانده‌ران ده‌توانن له‌ ژووری نووستنه‌كه‌یانه‌وه‌ سه‌یری یارییه‌كان بكه‌ن و له‌ هه‌مان كاتیشدا وه‌كو هانده‌رێك چێژ له‌ ده‌نگی هانده‌ران وه‌ربگرن.

قه‌ته‌ر هه‌شت یاریگای دروستكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی میوانداریی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022 بكات، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست میوانداریی مۆندیال بكات.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close