لە کۆتاییدا یەکێک لە 3 کچەکەی ماکدۆناڵز کە ڕۆناڵدۆ باسی کردبوون هاتە دەنگ

 

دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە بەرنامەی (بەیانی باش بەریتانیا) باسی چەندین لایەنی شاراوەی ژیانی تایبەتی خۆی کرد و یەکێک لەوانە ئەو سێ کچە بوون کە لە ڕێستوڕانتێکی ماکدۆناڵز کاتی خۆی بە بەردەوامی هەمبەگەریان پێ داوە کاتێک ئەو هەژار بووە، لە کۆتاییدا یەکێک لەو سێ کچە سەبارەت بە قسەکانی ڕۆناڵدۆ هاتە دەنگ.

ڕۆناڵدۆ لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکە کاتێک باسی ئەو ئەو ڕووداوە کۆنانەی کرد و ستایشی هەڵوێستی ئەو سێ کچەی کرد کە بەبەردەوامی خواردنیان پێ داوە ڕایگەیاندبوو کە هیوادارە ئەو سێ کچە بدۆزێتەوە و داوەتێکی تایبەتیان بۆ بکات، ڕۆژنامەی as ی ئیسپانی یەکێک لەو سێ کچەی دۆزیوتەوە و لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ (پاولا لیکا)کە دەمێکە هاوسەرگیری کردوە باسی ئەو بابەتە کراوە ئەویش زۆر خۆشحاڵ بوە بەوەی ڕۆناڵدۆ بێ خۆ بەگەورە زانین باسی هەموو شتێکی کردوە، هەروەها ڕایگەیاندوە کە ئەو داوەتەکەی ڕۆناڵدۆی قبووڵکردوە و زۆر دڵخۆش دەبم تا ئەو کات زیاتر باسی یادەوەرییە کۆنەکانیش بکەین، من زۆر سوپاسی ڕۆناڵدۆ دەکەم”.

لە درێژەی قسەکانیدا پاولا دەڵێت ” هەموو جارێک خواردن دەمایەوە، بەڕێوەبەرەکە ڕێگای پێ دەداین ئەو خواردنانە بدەین بە منداڵەکانی دەوروبەری خۆمان، ڕۆناڵدۆش ئەو کات یەکێک بوو لەو منداڵانە بەڵام لە هەموویان شەرمن تر بوو!.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close