بەهۆی ئامار و ئەنجامە ئابڕووبەرەکەی یاری پاریس داوای دەکردنی زێدان کرا

 

دوێنێ شەو بەهۆی شکستخواردنی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 3-0 بەرانبەر پاریس سان جێرمان و بەهۆی ئەو ئامارە خراپانەی زێدان لەو یارییە لەگەڵ یانەکەی تۆماری کرد، بەشێکی زۆری هاندەرانی یانەش شاهانە داوای دەرکردنی زێدان دەکەن.

بەگوێرەی (سکای) دوای ئەو شکستە گەورەیە و دوای ئەوەی چەند ماڵپەڕێکی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە ئەو ئامارە ڕەشەی دوێنێی ڕیال مەدرید کاتێک نەیتوانی هیچ تۆپێک ئاڕاستەی گۆڵی پاریسییەکان بکات، دەریدەخات کە لە وەرزی 2003-2004 تا ئیستا، دوای 578 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ یەکەمین جارە ڕیال مەدرید نەتوانێت هیچ لێدانێک ئاڕاستەی گۆڵی یانە ڕکابەرەکانی بکات !.

ئەو ئاستە لاوازە و ئەنجامە خراپەی ریال مەدرید تۆڕەکانی کۆمەلایتی هەژاند و هاندەرانی ریال مەدرید بە ڕێژەیەکی زۆر بە ئاشکرا داوایان کرد، کە زێدان لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و ڕاهێنەرێکی دیکە بهێنن، بەگوێرەی ڕۆژنامەی (سەن) هاندەرێکی ڕیال مەدرید لە تویتەر نووسیویەتی ” زێدان فێلێکی گەورە بوو، هەموو شتێک ئاشکرابوو، دەرکەوت کە ئەو دەستکەوتکانی بەهۆی (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) بووە، کە باشترینی یاریزانی مێژووە!

یەکێکی دیکەش بە ڕاشکاوی بە زێدان دەڵێت ” عەیب نییە، یانەکە بەجێ بهێڵە و بڕۆ بۆ خۆت کارێکی دیکە بدۆزەرەوە !، یەکێکی دیکەش دەڵێت” زێدان بەبێ رۆناڵدۆ هەر زوو کۆتایی پێ هات، چۆن دەکرێ 600 ملیۆن دۆلار بە هاوینە بۆ کڕینی یاریزانان سەرف بکەی و خاوەنی ئەو تیپە لاوازەش بیت !

جێی ئاماژەیە ڕیال مەدرید بە دۆڕاندنی بە ئەنجامی 3-0 بە پاریس سان جێرمان کە بەبێ نییمار و مباپی و کاڤانی یارییەکەی کرد، هەرایەکی زۆری لێ کەوتوەتەوە و زێدانی خستوەتە بارودۆخێکی خراپەوە!

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close