کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامێکی هەڕەشە ئامێز بۆ هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەنێرێت

 

دوای ئەوەی لە یارییەکەی دوێنێ شەو لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید ڕووبەڕووی هێرشێکی توندی قسەی ناشرین بووەوە، ئەستێرە پورتوگالییەکە بە لێدوانێکی هەڕەشە ئامێز وەلامی ئەو هاندەرانەی دایەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆناڵدۆ دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندوە و گوتویەتی” وادیارە ئەوان دەرس و پەند لە تاقیکردنەوەکانی پێشوو وەرناگرن، پێویست بوو کە سوود لەو تاقی کردنەوانە وەربگرن”، وەک لە وێنەکەی خوارەوەی بابەتەکە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، دیارە کە ڕۆناڵدۆ بە پەنجەکانی دەستی ئاماژە بە هاتریکەکەی پارساڵ دەکات، لە قۆناخە یەکلاکەرەوەکان لە چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆی لە ئاتلەتیکۆ مەدرید تۆمار کرد، ئەوەش زیاتر هاندەرانی ئاتلەتیکۆی تووڕە کردبوو.

جێی ئاماژەیە، یارییەکەی دوێنێ شەو نێوان ئاتلەتیکۆ مەدرید و یۆڤێنتۆس بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی پێ هاتبوو، لەو یارییەش یۆڤی تا خولەکانی کۆتایی بە ئەنجامی 2-1 لە پێش بوو بەلام ئاتلەتیکۆ توانی لە دوایین ساتەکانی یاری گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close