كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی به‌ قه‌رزاری سێ كچ ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت بیان دۆزێته‌وه‌

كاتێك منداڵ بووه‌ چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات به‌ دوای سێ كچ ده‌گه‌ڕێت و ده‌یه‌وێت بیان دۆزێته‌وه‌، چونكه‌ كاتێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ منداڵ بووه‌ زۆر هاوكارییان كردووه‌ و كریستیانۆ ده‌یه‌وێت چاكه‌كه‌یان بداته‌وه‌.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی iTVی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه‌ ‘كاتێك منداڵ بووم ئێمه‌ زۆر هه‌ژار و برسی بووین، نه‌مانده‌توانی به‌ دڵی خۆمان خواردن بخۆین، له‌ مادێرا رێستۆرانتێكی ماكدۆناڵدز له‌ ته‌نیشت یاریگاكه‌مان هه‌بوو، كچێكی لێبوو ناوی ئێدنا بوو له‌گه‌ڵ دوو كچی دیكه‌، به‌رده‌وام هه‌مبه‌رگریان پێده‌داین’.

دۆن خۆی به‌ قه‌رزاریان ده‌زانێت و ده‌ڵێت ‘زۆر به‌دوایان گه‌ڕاوم به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێستۆرانته‌ داخراوه‌ و نه‌ماوه‌، هیوادارم ده‌نگم پێیان بگات و بیاندۆزمه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كردووم و ده‌مه‌وێت له‌ ئیتاڵیا یان پۆرتوگاڵ ده‌عوه‌تیان بكه‌م و چاكه‌كه‌یان بده‌مه‌وه‌’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close