پێرێز گرێبەستی کیلیان مباپێ بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی کردوەتەوە

بەر لە دەستپێکی یارییە ئاگرینەکەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ڕیال مەدریدی ئیسپانی، سەرچاوەیەکی ئیسپانی ڕایگەیاند کە یانەی ڕیال مەدرید بەسەرۆکایەتی فلۆرۆنتینۆ پێرێز، گرێبەستی مباپێ بۆ ساڵی داهاتوو یەکلایی کردوەتەوە.

بەگوێرەی بەرنامەی (تچێرنگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی، ڕیال مەدرید لەگەڵ یاریزانە لاوە تەمەن 20 ساڵەکە ڕێک کەوتوە بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوو بە بری 35 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە پەیوەندی بە ڕیال مەدرید بکات، جگە لەوەش یاریزانەکە ساڵانە بەلانی کەم 5 ملیۆنی دیکەش وەک پاداشت وەردەگرێت و بەهای گرێبەستەکەی خۆی لە 275 ملیۆن یۆرۆ دەدات، بەمەش یاریزانەکە دەبێتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان و ڕێکۆردی نێیمار جۆنیۆر دەشکێنێت کە ئەو لە ساڵی 2017 بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ بە شکاندنی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کردبوو.

جێی ئاماژەیە، ئەمشەو لە میانەی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانیە پاریس و ریال مەدرید لە یاریگای (پارک دۆ فرانس) لە پاریس بەیەک دەگەن و لەم یارییەش مباپێ بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close