ناڤاس بەر لە یارییەکەی ئەمشەو پەیامێک بۆ ڕیال مەدرید دەنێرێت

 

بەر لە یارییە ئاگرینەکەی ئەمشەوی نێوان پاریس سان جێرمان و ڕیال مەدرید لە میانەی گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا، کیلۆر ناڤاس پەیامێکی تایبەتی بە ڕیال مەدریدی یانەی پێشووی ڕاگەیاند.

ناڤاس لە ڕێگەی پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بە هەردوو زمانی فەرنسی و ئیسپانی بڵاوکردوەتەوە و سەبارەت بە یاری ڕیال مەدرید دەلێت “یادەوەری زۆر خۆش و ئەزموونی زۆر و خۆشەویستیەکی گەورە) وەک ئاماژەیەک بۆ یانەی ڕیال مەدرید کە لەگەڵی 3 جار چامپیۆنزلیگی بەرز کردوەتەوە، دواتر دەڵێت “بەڵام ئامانج ئەمشەو تەنها تۆمار کردنی سەرکەوتنە” وەک ئاماژەیەک بۆ بردنەوەی لە یارییە ئاگرینەکەی ئەمشەو لەگەڵ پاریس بەرانبەر ریال مەدریدی یانەی پێشووی.

جێی ئاماژەیە ناڤاس لە دوایین ڕۆژی وادەی گواستنەوەی یاریزانان ڕیزی یانەی شاهانەی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان کرد، لە هەمان کاتدا (ئاریۆلا)گۆلپارێزی پاریس پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close