بارسێلۆنا سزا دەدرێت و دەبێت بێ ئامادەبوونی هاندەرانی لە کامب نو یاری بکات

بەهۆی گرێبەستی گریزمان ڕووبەڕووی ئەو کێشەیە دەبێتەوە

 

بەهۆی ئەو سکاڵایەی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی گرێبەستی گریزمان لەسەر یانەی بارسێلۆنای تۆمار کردوە چاوەڕێ دەکرێ بارسێلۆنا سزا بدرێت بەوەی کە یارییەکی فەرمی لە نێو یاریگای خۆی بێ ئامادەبوونی هاندەران ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ئەو دادوەرەی کەیسی سکاڵایەکەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی بەدەستە سەرەتا پێشنیاری کردبوو، کە بارسێلۆنا بەبری 30 هەزار دۆلار غەرامە بکەن، دواتر دادوەرەکە سەیری کردوە کە ئەو سزایە بۆ بارسێلۆنا زۆر شتێکی لاواز و بێ سوودە بۆیە لە ئێستادا پێشنیار کراوە کە بارسێلۆنا بۆ یارییەکی فەرمی سزا بدەن بەوەی بێ ئامادەبوونی هاندەرانی لە (کامب نو) یاری بکات.

ئاشکرایە کە ئاتلەتیکۆ مەدرید پێشتر سکاڵای تۆمار کردبوو بەوەی کە بارسێلۆنا پێش کردنەوەی میرکاتۆی هاوینە ڕێکەوتنی لەگەڵ گریزمان کردوە و هەموو شتێکیان بەر کردنەوەی وادەی گواستنەوەی یاریزانان کۆتایی پێ هاتبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close