ڤالڤێردی باسی شکستی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو و مێسی دەکات

ڤالڤێردی: "بەیانی دەردەکەوێت مێسی یاریی دەکات یان نا"

کەمێک لەمەوبەر، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی بەڕێوبەری هونەری بارسێلۆنای ئیسپانی، لە پرێس کۆنفرانسی پێش یەکەم یاریی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ، باسی ئامادەکاریەکانی یانەکەی،  لیۆنێل مێسی و شکستی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردووی یانەکەی کرد.

ڤالڤێردی لە کۆنفڕانسەکە هەر لە سەرەتا باسی مێسی کرد و گوتی: “چاوەرێ دەکەین تاوەکو بەیانی، بزانین مێسی یاریی دەکای یان نا، ئەو لە دواین راهێنانەکانی بارسا بەشێوەیەکەی باش راهێنانەکانی کردووە و تا رادەیەکی باش لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە، هەفتەی رابردوو مێسی بە باشی چاک نەببوویەوە، بەڵام ئێستا زۆر باشە.

ڤالڤێردی لە درێژەی قسەکانی باسی شکستی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو کرد و گوتی: “ساڵی رابردوو نەگەیشتینە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام تۆپی پێ بەردەوام هەڵی دووەمت پێ دەدات بۆ ئەوەی سوودی لێببینی، سەرکەوتن لە دەرەوەی یاریگای خۆت لە چامپیۆنزلیگ زەحمەتە، چامپیۆنزلیگ لای من زۆر گرینگە، ئێمە دەمانەوێت ئەمساڵ هەموو نازناوەکان بەدەست بێنین.

ڤالڤێردی باسی بۆرووسیا دۆرتمۆندی و پاکۆ ئەلکاسێری کرد و گوتی: “بۆرووسیا دۆرتمۆند ئێستا ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات و دەیەوێت ئەنجامی باشی هەبێت و چاوی لە دەستکەوتە، پێویستە ئێمە گرینگی بەوە بدەین و بەباشی خوێندنەوەیان بۆ بکەین، ئەوان یاریزانی زۆر باشیان هەیە و خاوەنی هاندەرێکی زۆرن”، هەرچی دەربارە پاکۆ ئەلکاسێری هێرشبەری دۆرتمۆند بێت، ڤالڤی گوتی: “ئەلکاسێری یاریزانی زۆر باشە، بەتایبە لەم ماوەی کۆتایی لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەی، ئەو ئێستا زۆر بەباشی یاریی دەکات” .

لە کۆتایی قسەکانی، راهێنەری بارسێلۆنا باسی لویس سوارێز و ئەنسۆ فاتی کرد و لە وەڵامی گۆڵنەکردنی سوارێز لە چامپیۆنزلیگ گوتی: “سوارێز لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسا جیاواز دەرکەوت و هەنگاوێکی باشی نا، لە چوار خولەک بووە ناونیشانی یارییەکی وا گرینگ، سوارێز بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەنگاوی باشتر بنێت”. دەربارەی فاتیش گوتی: “ئەو تاوەکو ئێستا ئاستی هونەری زۆر پێشنەکەوتووە، من ئاماۆژگاری ئەو ناکەم، پێویستە ئەو خۆی بتوانێت رێگای راست بدۆزێتەوە”.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close