ئانسو فاتی مانگێك له بارسێلۆنا داده‌بڕێت
له‌وانه‌یه ئانسو فاتی بۆ ماوه‌ی مانگێك له بارسێلۆنا داببڕێت و نه‌توانێت به‌شداریی له حه‌وت یاریی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بكات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه، ئانسو فاتی نزیكه وڵاتینامه‌ی ئیسپانیا وه‌ربگرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش رووبدات، ئه‌وا ئانسو فاتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای خوار 17 ساڵان به‌شداریی مۆندیال ده‌كات كه وابڕیاره له رۆژی 26ی ئه‌م مانگه له بڕازیل ده‌ستپێبكات.
ئه‌گه‌ر ئانسو فاتی وڵاتینامه‌كه‌ی وه‌ربگرێت ئه‌وا له رۆژی 26ی ئه‌م مانگه تاكو رۆژی 17ی مانگی داهاتوو له بارسلۆنا داده‌برێت و له حه‌وت یاریی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت، كه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا له سێ یاریی دوو گۆڵی كردووه و گۆڵێكیشی دروستكردووه و بووه بچووكترین یاریزانی بارسێلۆنا له مێژوودا گۆڵ بكات.
فاتی له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵانه‌وه له ئیسپانیا ده‌ژی و به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی غینیایه، گه‌رچی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك باوكی له پۆرتوگاڵ بووه، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگاڵیش داوایكردبوو به‌ڵام فاتی ئیسپانیای هه‌ڵبژاردووه.