ڤیدیۆ: مێسی گۆڵێکی نایاب لە مەشقەکانی بارسێلۆنا تۆمار دەکات

 

دوای گەڕانەوەی (لیۆنێل مێسی) جارێکی دیکە بۆ مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ خۆئامادەکاری بۆ یاری گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر بڕۆسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی ، ئەستێرەی یەکەمی بلووگرانا بە تۆمار کردنی گۆڵێکی جوان سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا.

مێسی دەیەوێت هەر چۆنێک بێت بتوانێت بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت لە یارییەکەی دۆڕتمۆند بەشداری بکات، بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا مێسی ئەگەری هەیە ئەمڕۆ ڕێگا پێدان و مۆڵەتی پزیشکی بۆ یاریکردن بۆ دەربچێت، بەڵام لەکۆتاییدا بڕیاری یاری پێکردنی بەرانبەر دۆڕتمۆند بۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر دەگەڕێتەوە، ئەویش لە لایەن خۆیەوە چەند جارێک ڕایگەیاندوە کە دەیەوێت کاتێک یاری بە مێسی بکات کە بەتەواوی لە ڕووی جەستەیی بۆ یاری ئامادە بێت و لە پێکانەکەی بەباشی چاک ببێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close