سەلاح بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کێشەکەی خۆی و مانی کۆنتڕۆڵ دەکات

 

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو کێشەی تووڕەبوونی سادیۆ مانی لە محەمەد سەلاح هەرایەکی گەورەی لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نایەوە و بەهۆی ئەوەشەوە یاریزانە میسرییەکە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە، سەلاح بە بلاوکردنەوەی کاریکارتێرێکی ڤیدۆیی لە پەیجی خۆی تا ڕادەیەک باش توانی کەش و هەوایەکە ئاسایی بکاتەوە.

وەک لە کاریکاتێرە کورتەکە دیارە دوو منداڵ کە ماسکیان لە شێوەی سەلاح و مانی بەستوە گاڵتە دەکەن و لەگەڵ یەک یاری دەکەن، وەک ئاماژەیەک بەوەی کە پەیوەندی نێوانیان تێک ناچێت لە دوورەوەش پیاوێک کە ماسکی شێوەی کلۆپی ڕاهێنەری بەستوە پێ دەکەنێت، ئەو گرتە ڤیدۆییە لە دوێنێوە دوای دابەزینی سەدایەکی زۆر باشی هەبووە.

ئاشکرایە کە ئەمڕۆ کاتژمێر 2,30 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانەی لیڤەرپوول لەسەر یاریگای خۆی میواندای یانەی نیوکاسڵ دەکات، بڕیاریشە ئەمرۆ سەلاح و مانی لە هێڵی هێرشبردن لەگەڵ فیرمینیۆ یاری بکەنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close