ڕیال مەدرید برا بچووکەکەی کیلیان مباپێ دەوێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ بەشداری کردن لە خولێکی تازە پێگەیشتوان (ئیسیان مباپێ) برای بچووکی کیلیان مباپێ بگاتە مەدرید بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپی تازەپێگەیشتوانی یانەی پاریس سان جێرمان بەشداری لەو پاڵەوانێتییە بکات.

ڕۆژنامەی (AS)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە (ئیسیان مباپێ)ی تەمەن 13ساڵان لەسەر ڕێگای (کیلیان مباپێ)ی برای دەڕوات و پێشبینی دەکرێت ئەستێرەیەکی نایابی لێ دەربچێت، ئەو یاریزانە بە پێی چەپی یاری دەکات وناوەڕاستکارێکی بەهرەمەندە، بەپێی ڕۆژنامەکە یاری کردنی ئەو یاریزانە لەم خولە کە لە نزیک یاریگای بێرنابیۆ دەکرێت، هەلێکی باشە بۆ ریال مەدرید کە بە تواناکانی کیلیان مباپی برای ئەو یاریزانە سەرسامە تا بتوانێت چاودێری ئەو بەهرەمەندە بکات تا بتوانێت لە داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

لەکۆتایی هەواڵەکەی ڕۆژنامەی AS هاتوە کە ئیسیان بە خێرایی زۆر و باشی بەکارهێنانی پێی چەپی و قژە لوولەکەی ناسراوە و پێشبینی دەکرێت ئەستێرەیەکی نایابی لێ دەرببچێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close