لەبەر ئەوەی پێداگیریی لەسەر گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا دەکرد ئەمڕۆ نێیمار رۆژێکی ناخۆش بەڕێ دەکات

ئاگاتان لێیە هاندەرانی پاریس سانجێرمان لە دژی نێیمار بەنیازی چین؟

ئەمڕۆ نێیمار داسێلڤا دوای شکستهێنانی پرۆسەی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا یەکەم یاریی لە وەرزی نوێ بە درێسی پاریس سانجێرمان ئەنجام دەدات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نێیمار دوای بێهیوابوونی لە چوونی بۆ پاریس دەبێت ئەمڕۆ بگەڕێتەوە دۆزەخەکەی و چاوەڕێی کاردانەوەی توندی هاندەران بکات، کە بەشێکی هاندەرانی یانەی پاریس سانجێرمان داوا دەکەن نێیمار بەشداریی یارییەکە نەکات و لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت.
نێیمار لە وەرزی نوێ هیچ یارییەکی بە درێسی پاریس سانجێرمان ئەنجام نەداوە، یارییەکەی ئەمڕۆ دەبێتە یەکەم یاریی نیمۆ، بەڵام بەهۆی پێداگیری لەسەر رۆیشتنی هاندەرانی پاریس سانجێرمان دژایەتی نێیمار دەکەن و بە توندی دروشمی جۆراوجۆری لە دژ دەڵێنەوە.
تۆماس تۆخێلی راهێنەری پاریس سانجێرمان لەبارەی کاردانەوەی هاندەران لە دژی نێیمار گوتی ‘من ناتوانم هاندەران کۆنتڕۆڵ بکەم، تەنیا تیپەکەم لە ژێر کۆنتڕۆڵی من دایە، بەڵام ئێستا نێیمار یاریزانێکی دیکەیە’.

لەوانەیە ئەمڕۆ تۆخێل یاریی بە نێیمار نەکات لە پێکهاتەی سەرەکی، چونکە یارییەکەی پاریس لە یاریگای پارک دێ پرێنسیس لە دژی ستراسبۆرگ بەڕێوە دەچێت، کە یارییەکە کاتژمێر 18:30 دەستپێدەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close