تەواو.. ئەو کەسەی نێیماری بردە پاریس سانجێرمان ئێستا نزیکە سیناریۆکە پێچەوانە بکاتەوە

باوکی نێیمار لەگەڵ ئیدارەی بارسێلۆنا لەگفتوگۆ دایە بۆ ئەوەی رێگایەک بۆ گەڕانەوەی نێیمار بدۆزنەوە

لە ساڵی 2017، نێیمار سانتۆسی باوکی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای بڕازیلی، یەکەم کەسبوو هەوڵەکانی دەستپێکرد بۆ گواستنەوەی نێیماری کوری لە بارسێلۆناوە بۆ پاریس سانجێرمان، هەرچەندە بارسێلۆنا نەی دەویست ئەمە رووبدات، بەڵام باوکی نێیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان رێکەوت و دواتر، 222ملیۆن یۆرۆی وەک شکاندنی گرێبەستی کورەکەی دایە ئیدارەی بارسا و کورەکەی بەرەو پاریس برد، ئێستا هەمان کەس هەوڵی گەڕانەوەی  نێیمار دەدات.

نێیمار سانتۆسی باوکی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا، ئێستا لەگەڵ بارسێلۆنا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی رێگا چارەیەک بدۆزێتەوە تاوەکو بەهەمان شێوەی ساڵی 2017، دووبارە نێیمار بگەڕێننەوە بارسێلۆنا.

پێش چەند رۆژێک، باوکی نێیمار بە رۆژنامەکانی راگەیاندبوو، “کورەکەم لە پاریس دڵخۆش نییە و هەست بە دڵتەنگیەکەی زۆر دەکات، پێشتریش زۆر دڵخۆشبوو، بۆیە ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا”.

لە ماوەی رابردوو و لە کاتی بازاری گواستنەوەی یاریزانان، ئەوە بڵاوکرایەوە کە لیۆنێل مێسی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە کە بەهەر شێوەیەک بێت، نێیمار بگەڕێنەوە بارسێلۆنا، باوکی نێیماریش ئەوەی ئاشکرا کرد و گوتی: “هاوڕێکانی نێیمار لە بارسێلۆنا، کاریگەری زۆریان لەسەر کورەکە هەیە و ئەوان پشگیری دەکەن کە دووبارە بگەڕێتەوە کامپ نوو”، بۆیە ئستا چاوەروان دەکرێت، دوای ئەوەی باوکی نێیمار لەگەڵ بارسێلۆنا رێکەوت، گەڕانەوەی نێیمار نزیک بێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close